top of page
image_2022-03-11_203016.png

دەربارەی من

د. بەیاد تەواوی خویندن و ئەزموونی پرۆفیشناڵی خۆی بەخشیوە بە بواری جوانکاری، شکاوی وە نەخۆشییەکانی «نەخۆشی پاك یاخود شێرپەنجەییەکان» دەم و چاو مل و ئێسکی ڕووخسار، د.بەیاد ئەزموونی یازدە ساڵ کارکردنی ھەیە لەم بوارانەدا کە سەرەتای کارەکانی دەگەڕێتەوە بۆ ساڵانی ٢٠١٠، د.بەیاد  دەرچووی ساڵی ٢٠٠٧-٢٠٠٨ ە لە زانکۆی سلێمانی بەپلەی دووھەم لەنێوان ٢٨ خوێندکار، کە ئەمەش بووەھۆی بەخشینی لە تەواوکردنی ئیقامە لە دەرەوەی شار «لادێکان» وە وەرگرتنەوەی وەکو پزیشکی پلەباڵا «معيد» لە زانکۆی سلێمانی، لەساڵی ٢٠٠٩ دامەزراوە و ماوەی ساڵێك وەکو پزیشکی نیشتەجێی خولاو لە چەند بنکەیەکی تەندرووستی سلێمانی خزمەتی کردووە، لەساڵی ٢٠١٠ وەکو پزیشکی نیشتەجێی دێرین لە بەشی نەشتەرگەری ڕووخسارو شەویلگە لە نەخۆشخانەی فێرکاری سلێمانی وەرگیراوە وە دوای تەواوکردنی ساڵێك توانی بە پلەی یەکەم وەربگیرێت لە خویندنی باڵای بۆرد بۆ ھەمان پسپۆری لەساڵی ٢٠١١، لەماوەی پێنج ساڵی خویندن چەندجارێك بەمەبەستی مەشق و ڕاھێنان سەردانی وڵاتانی دەرەوەی کردووە کە دیارترینیان ئوردون، تورکیا، ئێران، دوبەی، ئەڵمانیا، ھۆڵەندا، سویسرا، پاشان لەساڵی ٢٠٢٠ توانی ببێت بە ئەندامی کۆمەڵەی جوانکاری ئەمریکی دوای بەدەستھێنانی بروانامەی دبلۆمی پیشەیی ئەمریکی لە وڵاتی میسر، شایەنی باسە لە ئێستادا د.بەیاد مامۆستایە و سەرۆکی بەشی نەشتەرگەری ڕووخسار و شەویلگەیە لە زانکۆی سلێمانی، وە ئەندامی لیژنەی زانستی کۆلێجە، ھەروەھا یەکێکە لە سەرنوسەرانی گۆڤاری پزیشکی کۆلێج، د. بەیاد لە مانگی ٧ ی ساڵی ٢٠٢٢ پلەکەی بۆ پڕۆفیسۆری یاریدەدەر پلەکەی بەرزبویەوە. وەکو پزیشکی پسپۆر دوو ڕۆژ لە نەخۆشخانەی فێرکاری سلێمانی دەوام دەکات ھەروەھا مانگی شەش ڕۆژ وەکو پزیشکی ئێشکگر لە نەخۆشخانەی شار دەوام دەکات..

image_2022-03-11_203016.png
photo_2022-01-21_12-10-11.jpg
image_2022-03-11_203016.png
image_2022-03-11_203016.png

ناسنامەی تایبەتی و پۆسەکانی ئێست

٢٠٢١ - ٢٠٢٢

د. بەیاد لە مانگی ٧ ی ساڵی ٢٠٢٢ پلەکەی بۆ پڕۆفیسۆری یاریدەدەر پلەکەی بەرزبویەوە.

٢٠٢٠-٢٠٢١

بڕوانامەی دبلۆمی پیشەیی ئەمریکی بەدەست ھێناوە و بۆتە ئەندامی کۆمەڵەی جوانکاری ئەمریکی لە وڵاتی میسر.

٢٠١٨-٢٠١٩

بەمەبەستی ڕاھێنان چۆتە وڵاتی ئێران لە بەشەکانی جوانکاری لووت، دانانی چەوری بۆ ڕووخسار، بۆتۆکس، فیلەر، پلازما، لەیزەر و ھایفۆ خوێندویەتی.

٢٠١٦-٢٠١٧

خوێندنی بۆردی تەواوکردووە لە بەشی نەشتەرگەری ڕووخسار و شەویلگە، ھەروەھا بۆتە ھاوەڵی بۆردی کوردستانی بۆ پسپۆڕییە پزیشکیەکان.

٢٠١٣-٢٠١٤

بەمەبەستی ڕاھێنان نێردراوەتە وڵاتی ئەردەن بۆ ماوەی ٣ مانگ لە نەخۆشخانەی مەلەکی مەلیك حسێن لەبەشەکانی (نەشتەرگەری جوانکاری، ڕووخسار و شەویلگە، قورگ ولووت وگوێ، نەشتەرگەری مێشك و دەمار).

٢٠١١-٢٠١٢

وەکو خوێندکاری بۆرد لە بەشی نەشتەرگەری ڕووخسار و شەویلگە وەرگیراوە

٢٠١٠-٢٠١١

بە پزیشکی نیشتەجێی دێرین لەبەشی نەشتەرگەری ڕووخسار وشەویلگە وەرگیراوە لە نەخۆشخانەی فێرکاری سلێمانی

٢٠٠٧-٢٠٠٨ 

دەرچووە لەسکوڵی پزیشکی زانکۆی سلێمانی بەپلەی دووھەم لەسەر ئاستی ٢٨ خوێندکار.

بڕوانامە

image_2022-03-11_203016.png
image_2022-03-11_203016.png
image_2022-03-11_203016.png

زانیاریەکان

Phone Number:

+964 770 533 4441

+964 750 186 0440

+964 772 670 7171

+964 770 195 5665

Social:

  • Instagram
  • Snapchat
  • Twitter
  • Facebook
  • YouTube
  • LinkedIn
image_2022-03-11_203016.png

پەیوەندیمان پێوەکەن

Thanks

image_2022-03-11_203016.png

کاتەکانی دەوام

شەممە

12:00 - 7:00

یەك شەممە 

12:00 - 7:00

داخراوە

دوو شەممە

سێ شەممە 

12:00 - 7:00

چوار شەممە

12:00 - 7:00

پێنج شەممە

12:00 - 7:00

ھەینی

داخراوە

image_2022-03-11_203016.png

    ناونیشان

Dermodento Center

image_2022-03-11_203016.png

©2022 Created Meer Hemn

bottom of page