top of page

چارەخوازەکەکە پێویستە ڕەچاوی ئەم ڕێنمایانە بکات پێش ئەنجام دانی نەشتەرگەری:
١-دوورکەوتنەوە لە خواردنەوە کحولییەکان بە ھەموو جۆرەکانیەوە لایەنی کەم دوو ڕۆژ پێش نەشتەرگەری.
٢-چارەخوازەکە پێوستە ڕۆژێک پێش نەشتەرگەری خۆی بشوات.
٣- ئەو چارە خوازەی کە نەشتەرگەری بەنجی گشتی دەکات پێویستە شەوی پێش نەشتەرگەری لە دوای کاتژمێر( ١٢ ) شەو نان و ئاو یان لە ھەرجۆرێکی کەی خواردن و خواردنەوە دورکەوێتەوە.
٤- ئەوچارەخوازەی کە نەشتەرگەریەکەی بە بەنجی خۆجێی ئەنجام ئەدات خواردن و خواردنەوە ئاساییە.
٥-ئەو چارەخوازەی لایەنی تەندروستی باش نیە واتە نەخۆشی درێژخایەنی ھەیە وەکو شەکرە، زەخت، غدة،... پێویستە ڕەچاوی ڕێنماییەکانی دکتوری تایبەت بە خۆی بکات.
٦. چارەخواز دەبێت پشکنینی تازەی ڤایرۆسی جگەر پێش نەشتەرگەریەکەی پێبێت و پاكبێت.
بەھیوای سەلامەتی بۆ ھەمولایەك.
bottom of page

