
نەشتەرگەری جوانکاری چ یارمەتیدەرێکت ئەبێت؟
بەشی جوانکاری ڕووخسار
جوانکاری ڕووخسار ھەڵبژاردەیەکی گونجاوە بۆ ھەموو ئەوکەسانەی کە دڵخۆشنین بەڕووخساریان یاخود ھەست ئەکەن کە پیری ڕووی تێکردوون.
نەشتەرگەری جوانکاری چ یارمەتیدەرێکت ئەبێت؟
د.بەیاد ماوەی چەند ساڵێکە توانیویەتی باری تەندرووستی ، دەروونی وە جوانی ڕووخساری چارەخوازەکانی بگەڕێنێتەوە بۆ چەند ساڵێك پێشتر بە چەند کارێکی پزیشکی پرۆفیشناڵ.
نەشتەرگەری جوانکاری ناتواێت تەمەنت منداڵ بکاتەوە بەڵکو یارمەتی دەرێکت دەبێت بۆ چەند جۆرە چارەسەرێکی وەکو:
١. توندکردنەوەی پێستی داکەوتو بە نەشتەرگەری ڕاکێشانی پێستی ڕووخسار.
٢. ڕێککاری و جوانکاری لووت ، کونەلووتەکان، بچوککردنەوەی لووت ھەروەھا چارەسەری شۆڕیو داکەوتوی لووت.
٣. بەرزکردنەوەی برۆ بە ڕاستەوخۆ یاخود ناضور بەمەبەستی بەرزکردنەوە، داکەوتوویی و چرچولۆچی نێوچەوان.
٤. توندکردنەوەی مل بەمەبەستی نەھێشتنی داکەوتووی، چرچولۆچی و کۆبوونەوەی چەوری ژێرمل.
٥. نەشتەرگەری پێڵووی سەرەوەو خوارەوەی چاو بە ماباستی چارەسەری قورسی، داکەوتووی وە چرچولۆچی دەوروبەری چاو.
٦. جوانکاری گوێچکە بە بەمەبەستی بچوککردنەوە، چارەسەرە زگماکییەکان وە دەرپەڕیوی گوێچکەکان.
٧. دانانی ئێسکی دەستکرد بۆ پڕکردنەوەی چاڵوچۆڵی، دروستکردنەوەی ئەندامێکی لەدەستچووی ڕووخسار یاخود بەمەبەستی بەرزکردنەوەی ڕوومەت و شەویلگە و چەناگە.
پێویستە کێ نەشتەرگەری جوانکاری بکات؟
بە پشتبەستن بە تەمەن و تەندرووستیت ھەرجۆرێك لە نەشتەرگەرییەکی جوانکاری کۆمەڵێك ڕێگری ھەیە، ئەو چارەخوازە پاڵێوراوە بۆ نەشتەرگەری جوانکاری کە لەڕووی دەروونی و لایەنی فیزیکییەوە بێ کێشەبێت، گەشتبێتە تەمەنێك کە گەشەی ئەندامەکانی ڕووخساری وەستابێت و بەتەواوی ئامادەبێت لەڕووی حەزوو ئارەزووشیەوە.
ترس و ماکەکانی نەشتەرگەری:
ماك و دەرەنجامەکانی پێش و دوای نەشتەرگەری جوانکاری بەپێی جۆری نەشتەرگەریەکە و نەخۆشەکان دەگۆڕێت، لەھەمان کاتدا ماکەکان ئەمانەی خوارەوە دەگرێتەوە:
١. ترسی بێھۆشکاری واتە بەنج.
٢. ھەرچەندە د. بەیاد بە وردترین و جوانترین شێوە دوورینەوەکانی ئەنجام دەدات بەڵام ھێشتا چانسی شوێن نبرین ھەردەبێت ھەندێك جار.
٣. ھەوکردن و خوێن بەربوون.
٤. پچڕانی دەمار کە دەبێتە ھۆی سڕبوون یاخود لەکارکەوتنی جووڵەی ئەولایەی کە نەشتەرگەریەکەی تێداکراوە، کە ئەمەش لەوانەیە کاتی بێت یاخود ھەمیشەیی.
٥. نارازی بوونی نەخۆش لە دەرەنجامی نەشتەرگەریەکەی.
لەگەڵ یەکەم پشکنینت لەلایەن د. بەیادەوە ھەموو زانیارەکانی پێش و پاش نەشتەرگەری بە تێروتەسەلی ڕوون دەکرێتەوە بۆ بەڕێزتان.
بۆ زانیاری زیاتر سەیری ترس و ماکەکانی نەشتەرگەری بکەنەوە.
بۆچی د. بەیاد ھەڵئەبژێریت؟
لەسەر دەستی پسپۆڕی شارەزا و بەئەزموون بە نزیکەیی ھەموو ماك و دەرەنجامە خراپەکانی دوای نەشتەرگەری بەدوور ئەبیت.
د. بەیاد بەتەواوی شارەزایە لەبواری نەشتەرگەری ڕووخساردا کە بۆ ماوەی یەك ساڵی تەواو بەتایبەتی لەو بوارەدا خوێندوویەتی.
ئاستی تێڕوانینی د.بەیاد لە بواری جوانکاریدا بێوێنەیە، حەوت ساڵ لە بواری رووخساردا خوێندووە، بەتەواوی شارەزای شانەزانی و توێکاری دەمو چاوە لە ناوەوە بۆ دەرەوە، لە ئێسکەوە بۆ پێست، ڕووخسار بە جێگایەك ئەبینێت کە ئەگەر شوێن خەوتنەکەی بەرزییەکی تیابوو
بە ڕاخستنی چەرچەفێكی دیکە بەسەر چەرچەفە کۆنەکەیا چارەسەر نابێت، واتە ئەگەر ئێسکەکەی ژێرەوەت کێشەی تیابوو دەستکاریکردنی پێستەکەت ھیچ سودێکی نابێت.

