


نەشتەرگەری ناودەم
یەکێك لە کارەکانی تری پسپۆڕی نەشتەرگەری ڕووخسارو شەویلگە بریتییە لە نەشتەرگەری ناودەم، د. بەیاد ھەروەکو چۆن نەش تەرگەری لە ڕووخساردا دەکات بەھەمان شێوە کاریش لەسەر تەشخیس کردن و چارەسەری ئازار، برینداری، کیسی ناودەم و شەویلگە و نەخۆشییە جۆراوجۆرەکانی ناودەم دەکات، ھەرکاتێك ھەستت بە شتێکی نامۆ یاخود نارەحەتی کرد د. بەیاد یارمەتیدەرت دەبێت.

بۆچی د. بەیاد ھەڵدەبژێریت؟
د. بەیاد تەواوی خویندن و ئەزموونی پرۆفیشناڵی خۆی بەخشیوە بە بواری نەشتەرگەری دەم و چاو شەویلگە و ڕووخسار کە بەوردترین و تێروتەسەلترین بەش دادەنرێت لە زانستی پزیشکیدا
نەشتەرگەری دەم و چاو شەویلگە کام کێشانە ئەگرێتەوە؟
ئەگەر ڕووداوێکی نەخوازراو بوە ھۆی برینداربونی دەمو چاو، شکاوی ئێسك و ددانەکان، دەرچون و خواربوونی شەویلگە، ناڕێکی ئێسكی شەویلگە و ددانەکان، گرێیەکی نەخوازراو کە شێرپەنجەیی بێت یاخود پاك ئەوا پێویست دەبێت سەردانی د. بەیاد بکەیت
:ئەوکێشانەی کە لەلایەن د. بەیادەوە چارەسەر دەکرێن بریتین لە:
.١. دەرھێنانی ددانی ژیری یاخود ناو ئێسك بە نەشتەرگەری.
٢. نەشتەرگەری ڕێککاری و جوانکاری ئێسکی شەویلگە «درێژی، خواری، بچوکی، گەورەیی» بە لێگرتن، کڕاندن، بردنەدواوە و ھێنانەپێشەوە
.٣. چاندنی ئێسکی سروشتی کەسەکە خۆی یاخود ئێسکی دەستکرد بە کۆمپیوتەر
.٤. چاندنی ددان بە شێوەی ڕاستەوخۆو ناڕاستەوخۆ، ھەندێك جار پێویستی بە نەشتەرگەری بەرزکردنەوەی جیوب دەبێت
.٥. چارەسەری ئازاری درێژخایەنی جومگەی شەویلگە
.٦. چارەسەری گرێ و کیسی ناو دەم
.٧. نەشتەرگەری پوك و دەوروبەری ددان
