
نەشتەرگەری ڕووخسار و شەویلگە
نەشتەرگەری شەویلگە و ڕووخسار ھەموو ئەو نەشتەرگەریانە ئەگرێتەوە کە لە دەم وچاو و سەرومل دا دەکرێت بە ھەموو ئەندامەکانیەوە جگە لە مێشك و فەقەراتی مل، لە قوڵترین توێژاڵەوە کە ئێسکە تاوەکو پێست، نەشتەرگەری شەویلگە و ڕووخسار دروستکردنەوەی بەشەلەناوچووەکانی جەستەش ئەگرێتەوە کە بەھۆی ڕووداوێك یاخود شێرپەنجەوە لەناو چوون، جاخۆ دروستکردنەوەکان بە گۆشت و ئێسکی کەسەکە خۆی بێت یاخود بە ئێسکی دەستکرد، مەبەست لەم نەشتەرگەریانەش تەنھا جوانکاری نییە بەڵکو باشترکردنی باری دەرونی و ھەڵسوکەوت و ژیانی ڕۆژانەی چارەخوازەکانە لەڕووی فەرمانە کردارییەکانی وەکو قسەکردن و خوادن و خواردنەوە.
بەشی نەشتەرگەری ڕووخسارو شەویلگە پسپۆرییەکی ووردەو کات و ماندووبون و بەرپرسیارێتیەکی زۆری دەوێت لە سەرتاسەری جیھاندا.
کێن ئەوانەی پێویستیان بە نەشتەرگەری ڕووخسارو شەویلگەیە؟
ئەندامەکانی وەکو سەرو مل، تەواوی ڕووخسار و شەویلگە بە گۆشت و ئێسکەوە سەر بە پسپۆڕی نەشتەرگەری شەویلگە و ڕووخسارە بەمەبەستی جوانکاری و ڕێککاری شکاوی و برینداری لە کاتی ڕووداوی ھاتوچۆ یاخود کەوتنە خوارەوە، ھەروەھا خواروخێچی زگماکی وەکو قڵیشی لێو «کەروێشکەلێو»، بچوکیو درێژی ئێسکی شەویلگە و ڕووخسار، ھەروەھا دروستکردنەوەی شوێنکاری گرێ شێرپەنجەییەکان و چارەسەری جۆرە جیاوازەکانی کیسی ناو گۆشت و ئێسکی ڕووخسار و مل.
بۆ ئەم مەبەستانەش بەتەواوی دەتوانن پشت بە د. بەیاد ببەستن ھەم لەڕووی تەشخیس کردن ھەم لەڕووی چارەسەرکردنی ھەموو ئەو کێشانەی کە پێشتر باسکران بە تازەترین تەکنیکی نەشتەرگەری سەردەم.
چۆن یەکێك دەتوانێت ببێت بە پسپۆڕی نەشتەرگەری ڕووخسار و شەویلگە؟
پسپۆڕی نەشتەرگەری ڕووخسار ڕاھێنانێکی زۆر تایبەتی دەوێت کە بریتین لە:
١. پێنج ساڵ خوێندنی پزیشکی زانکۆ.
٢. دوو ساڵ راھێنان لە نەخۆشخانە وەکو پزیشکی نەشتەرگەری دێرین.
٣. پێنج ساڵ خۆێندنی بۆرد.
٤. دوو ساڵ تەواوکردنی خوێندنی دەرەوەی شار واتە لادێکان.
بۆ ئەوەی ببیت بە ھاوەڵی بۆردی کوردستانی بۆ پسپۆڕێتیە پزیشکییەکان دەبێت لە تاقیکردنەوەی کۆتای خوێندنەکەدا دەربچیت.
دوای تەواوکردنی ئەم پسپۆڕیەتیە گەر بتەوێت زیاتر پەرە بە ئاستی خوێندن بدەیت دەبێت لانیکەم ساڵێك بۆ دووساڵیتر مەشق و ڕاھێنان بکەیت تاوەکو بتوانیت لە چەند ڕوویەکی تری ئەم پسپۆڕێتییە کاربکەیت:
١. نەشتەرگەری ئێسکی کاسەی سەرو دەم و چاو.
٢. نەشتەرگەریە شێرپەنجەییەکانی ڕووخسارو مل.
٣. شکاوی ئێسکی ڕووخسار.
٤. جوانکاری ڕووخسار و مل بە نەشتەرگەری و بێ نەشتەرگەری.
